چارەنووسی کەژاڵ نەسری نادیارە

هەنگاو: دوای یەک حەوتوو لە دەستبەسەرکرانی چالاکێکی مەدەنی لە سەنە چارەنووسی نادیارە.

٢٧ سەرماوەز ٢٧٢١، ١٢:٢٤

 

هەنگاو: دوای یەک حەوتوو لە دەستبەسەرکرانی چالاکێکی مەدەنی لە سەنە چارەنووسی نادیارە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرەڕای تێپەڕینی یەک حەوتوو لە دەستبەسەر کرانی کەژال نەسری تەمەن ٢٦ سال و خەڵکی تەنگیسەر سەر بە شاری سنە، هیچ زانیارییەک لە سەر شوێنی ڕاگیران و هەروەها چارەنووسی ناوبراو لە بەر دەستدا نییە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، باوکی کەژاڵ نەسری لە ماوەی حەوتووی ڕابردوودا چەندین جار سەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەی کردووە و هەتا ئێستا نە توانیوە چاوی بە کچەکەی بکەوێت و لە هیچ پەیوەندییەکی تەلەفوونییان هەبووە لەگەڵی.

کەژاڵ نەسری چالاکی مەدەنی دانیشتووی گوندی تەنگیسەری سنە ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی سەرماوەزی ٢٧٢١ (١٢ی دێسامبری ٢٠٢١( لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە و بە بێ پیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر کرا.

هەتا ئێستا لە سەر هۆکاری دەستەبسەرکران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ کەژاڵ نەسری و هەروەها شوێنی ڕاگیرانی هیچ زانیارییەک لە بەر دەست نییە و ئەمەش بووەتە هۆی دڵ نیگەرانی بنەماڵەکەی.

شایانی باسە بەهاری ئەمساڵ کەژاڵ نەسری بانگی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کرابوو و بۆ ماوەی چەندین کاتژمێر لێپێچینەوەی لەگەڵ کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە