چالاکانی سیاسی و مەدەنی ڕۆژهەڵات داوای بەخشینی ژنێکی مەحکووم بە سێدارە دەکەن

10:32 - 7 جۆزەردان 2718

 

هەنگاو: چالاکانی سیاسی و مەدەنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە دەرکردنی بەیاننامەیەک داوای لێخۆشبوون بۆ ژنێکی مەریوانی دەکەن کە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپاوە و ئێستا ١٧ ساڵە لە بەندیخانەیە.

فەریدە ساڵحی لە ساڵی ٢٧٠١ی کوردی بە تۆمەتی کوشتنی مێردەکەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دواتر حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە.

ناوبراو کە ئێستا ٥٥ ساڵ تەمەنیەتی ١٧ ساڵ لە تەمەنی خۆی لە بەندیخانەکانی مەریوان و سنە تێپەڕاندووە و ئێستا ٣ مانگە بە دانانی بارمتە ئازاد کراوە و ئەگەری بەڕێوەچوونی حوکمەکەی دوای مانگی ڕەمەزان لەئارادایە.

 

دەقی ئەو بەیانیە کە کۆپییەکی بۆ ”هەنگاو“ نێردراوە بە شێوەی خوارەوەیە؛

 

داواکارییەک له لایەن چالاکانی مافی مرۆڤ

بنەماڵەی بەرێزی خوالێخۆشبوو ”عومەر نادری“

بۆ هەمووان ئاشکرایه که منداڵ به بێ له بەر چاو گرتنی تەمەن بۆ دایک و باوک ئازیزترین و خۆشەویسترین کەسە و زامی له دەستدانی منداڵ زامێکی سارێژ نەکراوه.  

به داخێکی گرانەوە ئێوەش یەک لەو دایک و باوکانەن که به شێوەیەکی نائاسایی جەرگ سووتاو و دڵ بریندار کراون. 

ئێمه وێرای مەحکووم کردنی ئەو کردەوەیه به بێ له بەرچاو گرتنی هۆکارەکەی، خۆمان له خەم و پەژارەتان به شەریک دەزانین. 

ئەو کەسەی که بوەتە هۆی جەرگ سووتانی ئێوە، بە پێی یاسا سزا دراوە و ۱۷ ساڵ له ژیانی خۆی له بەندیخانه بووە. 

ئێمه له رێگای ئەم نامەیه، به نێوی مرۆڤایەتی داواتان لێدەکەین که ئێوە به گەوریەیی خۆتان پێش له جەرگ سووتانێکی دێکه بگرن و له هەڵەی فەریده خۆش بن. 

بەم کردەوەیه جیا لەوەی که گیانی ئینسانێکتان رزگار کردووه، نێوتان له مێژوی گەلەکەمان وەکوو سیمبولی له خۆبردوویی و مرۆڤایەتی هەتا هەتایه دەمێنێتەوە. 

سەری رێز و ئیحترام بۆ گەورەییتان دادەنوێنین و به هیوای ئەوەین که وڵامی ئەرێنی به داواکارییەکەمان بدەن.

 

١-دایە شەریفە و خاڵۆ میرزا (دایک و باوکی ڕامین حوسین پەناهی)

٢-موختار هوشمەند ٣- ڕەزا کەعبی ٤-لەیلی حەسەن پور ٥ -عرفان رەهنمون ٦-دڵشاد هەورامی٧ -ئەسەد دروود ٨ -شکۆفە قوبادی ٩ـ بێهزاد خوشحاڵی١٠ـ شەهلا دەباغی ١١ـ ئەحمەد شێربەگی ١٢ـ بابەشێخ ناسری ١٣ـ ئەژین ڕەزابی ١٤ـ ناهید حوسێنی ١٥ـ ئەمجەد حوسێن پەناهی ١٦ـ بەهرام سولتان پەناه ١٧ـ سورەیا فەلاح ١٨-ئاگری ئیسماعیل نژاد ١٩ـ چنوور میهرپەروەر ٢٠ـ گوڵاڵە کەمانگەر ٢١ـ ناهید موکری ٢٢ـ فەریبا موحەمەدی ٢٣ـ جەماڵ نەجاڕی ٢٤ـ شەهلا یارحوسەینی ٢٥ـ کەوسەر فەتاحی ٢٦ـ کەیهان یووسێفی ٢٧ـ تروسکە سادقی ٢٨ـ ژیوار ڕەسووڵی ٢٩-کەژاڵ محەممەدی ٣٠ـ سۆما ڕوستەمی ٣١ـ ئەوین مستەفازادە٣٢ ـ سورەیا پەیرەوان ٣٣-سەرگوڵ میرزایی ٣٤ـ شەهین سولتانی ٣٥ـ جەواد حەیدەری ٣٦ـ ئاوات بازیار ٣٧-فاتمە عوسمانی ٣٨ـ بەهار حوسێنی ٣٩ـ موژدە حەیدەری ٤٠ـ ژینا توتائاغاجی ٤١-ندا شەهبازی ٤٢ـ نیشتمان روحانی ٤٣ـ ئەرسەلان یارئەحمەدی ٤٤- کویستان گادانی ٤٥-کویستان فتوحی ٤٦ـ هادی عارفی ٤٧ـ ئەسمەر معماری ٤٨ـ جەمیله رەحیمی ٤٩-شلیر باپیری ٥٠ـ زەینەب ئیلخانی ٥١ـ مەندانە ئاوریشمی ٥٢ـ چەکۆ ئەحمەدی ٥٣-مەجید حەقی ٥٤ـ ژیلاحەسەن پور ٥٥ـ شلیر شەبلی ٥٦ـ سولماز موحمەدپەناه٥٨ـ وەفا ماملی ٥٩ـ ژیلا موستەئجێر ٦٠ـ ڕۆژین ئەشرەفی ٦١- عەلی عەزیزی ٦٢ـ پەری کەمانگەر ٦٣ ـ رزگار قارەمانی ٦٤ـ سۆران باریکە ٦٥ـ کەژاڵ نەقشبەندی ٦٦ـ فەرەیدوون مەعرووفی ٦٧ـ  سەباح نیکخا