کوردستان .. لە دوو مانگدا ١٤ کەس بوونەتە قوربانیی تەقینەوەی مین

20:42 - 18 May 2018

 

هەنگاو: لە  دوو مانگی یەکەمی ئەمساڵدا لە کوردستان، ١٤ کەس بەهۆی تەقینەوەی مینبوونەتە قوربانی بوون.

بەپشت بەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، تەنیا لە دوو مانگی خاکەلێوە و بانەمەڕدا و لە ئەنجامی تەقینەوەی مینی بەجێماوی شەڕی ئێران و عێراق و هەروەها مینه تازه چێندراوەکانی سوپای پاسداران لە ناوچە سنوورییەکان، ١١ هاووڵاتی بریندار و ٣ کەسیش گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی ئەم ئاماره، ٥ حاڵەتی تەقینەوەی مین لە پارێزگەی کرماشان، ٤ حاڵەت لە ئیلام، ٤ حاڵەت لە سنە و حاڵەتێکیش لە ئورمیە رووی داوە.

هەروەها زۆرتیرین ئاماری قوربانیان لە شارەکانی سەراوبلە سەربە پارێزگەی ئیلام و قەسری شێرین لە کرماشان تۆمار کراوە.

ئەو وێنانەش  دوایین قوربانیی تەقینەوەی مینە لە کوردستان کە منداڵێکی تەمەن ١٢ ساڵە بە ناوی شایان فەرەجی و هەر دوو دەست و چاوێکی لە دەست داوە.