سەپاندنی سزای ٤٤ مانگ بەندکردن بەسەر هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوی جەلال ئەمینی کە هاوینی ئەمساڵ لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو، سزای ٣ ساڵ و

٢٩ بەفرانبار ٢٧٢٢، ١٢:٠٦


هەنگاو: پێنجشەممە، ٢٩ی بەفرانباری ٢٧٢٢

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوی جەلال ئەمینی کە هاوینی ئەمساڵ لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو، سزای ٣ ساڵ و ٨ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپاوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوی جەلال ئەمینی، لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی لەو شارە، بە تۆمەتی ئەندامەتی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان "پژاک" سزای ٣ ساڵ و ٨ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپاوە.

ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی دووشەممە، ٢٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٢، لە کاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵی خۆی لە جادەی میراوا، لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی حکوومەت لە شاری بۆکان دەستبەسەر کرا.


جەلال ئەمینی، پاش ماوەیەک دەستبەسەربوون و لێپرسینەوە و لێکۆڵینەوە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە، ڕۆژی شەممە، ٥ی خەرمانانی ٢٧٢٢، لە دەستبەسەرگەی وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی حکوومەت لە شاری بۆکان گواستراوەتەوە و هەروەها ١٣ی خەرمانان بە بارمتە لەو بەندیخانەیە ئازاد کراوە.


ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەربوون، لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوەکانیدا لەلایەن ناوەندە حکوومەتییەکانەوە لە مافە سەرەتایییەکانی وەک دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری و بێبەش کراوە.


جەلال ئەنینی، هاوژینی عەزیمە ناسری، بەندکراوی سیاسیی پێشوویە. ناوبراو لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا چەندین جار لەلایەن ناوەند و هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بانگهێشت و لێپرسینەوە و لێکۆڵینەوەی لێ کراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە