جەلال ئەمینی بۆ بەندیخانەی بۆکان گوازرایەوە

جەلال ئەمینی هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی بۆکان ڕۆژی شەممە ٥ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (٢٧ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) دوای دوو هەفتە دەستبەسەرکران لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتل

٥ خەرمانان ٢٧٢٢، ١٨:٤٠


هەنگاو: شەممە ٥ی خەرمانانی ٢٧٢٢

جەلال ئەمینی هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی بۆکان ڕۆژی شەممە ٥ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (٢٧ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) دوای دوو هەفتە دەستبەسەرکران لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی بۆکان گوازرایەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، جەلال ئەمنی لە ماوەی ئەو ڕۆژانەی کە دەستبەسەر بووە، لە مافی هەبوونی پارێزەر بێبەش بووە و بۆ ئازادیی کاتیی ناوبراوبراوای بڕی یەک ملیار تمەن پارە کراوە.

جەلال ئەمینی تەمەن ٤١ ساڵ ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (١٥ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) لە جادەی میراوا و لە کاتی گەڕانەوە بۆ ماڵەوە، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان دەستبەسەر کرا.

هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندبوو کە: "ژمارەیەکی زۆر لە هێزە ئەمنییەکان دوای دەستبەسەرکردنی جەلال ئەمینی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەی و دەستبەسەریان کردووە."

جێگای ئاماژەیە کە جەلال ئەمینی هاوژینی عەزیمە ناسری بەندکراوی سیاسی پێشووە کە خۆشی لە ساڵانی ڕابردوودا چەندین جار لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بانگ کراوە و لێپرسینەوەی لەگەڵ کراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە