بانگکردن و دەستبەسەرکرانی ئومێد موشیرپەناهی، مامۆستای زمانی کوردی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە

ئومێد موشیرپەناهی، ئەندامی ئەنجوومەنی فەرهەنگی- کۆمەڵایەتی نۆژین، مامۆستای زمانی کوردی و خەڵکی شاری سنە، دوای بانگکرانی بۆ ناوەندە حکوومەتییەکان دەستبەسەرکرا.

٥ ڕەشەمە ٢٧٢٢، ١١:٣٧


هەنگاو؛ هەینی ٥ی ڕەشەممەی ٢٧٢٢

ئومێد موشیرپەناهی، ئەندامی ئەنجوومەنی فەرهەنگی- کۆمەڵایەتی نۆژین، مامۆستای زمانی کوردی و خەڵکی شاری سنە، دوای بانگکرانی بۆ ناوەندە حکوومەتییەکان دەستبەسەرکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە، ٤ی ڕەشەممەی ٢٧٢٢ (٢٣ی فێبریوەری ٢٠٢٣) ئومێد موشیرپەناهی، مامۆستای زمانی کوردی و خەڵکی سنە، دوای بانگکرانی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارەوە دەستبەسەرکرا.

هەنگاو زانیویەتی کە ناوبراو ڕۆژی پێشتر لەڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە بۆ ئەو ناوەندە حکوومەتییە بانگ کراوە.

هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری بانگکران و دەستبەسەرکرانی ئەم چالاکە فەرهەنگییە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە لە بەردەستدا نییە و چارەنووسی ناوبراو هەتا ئێستا ناڕوونە.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی هەنگاو، لە ڕێکەوتی ٢ی ڕەشەممەی ٢٧٢١ (٢١ی فێبریوەری ٢٠٢٢) هەتا ٢ی ڕەشەممەی ٢٧٢٢ لانی کەم ١٢ مامۆستای زمانی کوردی کە خۆبەخشانە زمانی کوردییان فێری منداڵان کردووە، لەلایەن ناوەندە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەرکراون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە