چارەنووسی دوو خوشکی دەستبەسەرکراو لە دوای دەستبەسەرکرانیان لە ناوەندی چاکسازی و بارهێنان لە سنە هەروا ناڕوونە

سۆما پوورمحەممەدی و سروە پوورمحەممەدی، خوشک و ئەندامانی چالاکی ئەنجوومەنی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی نۆژین کە پێشتر لەلایەن ناوەندەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەرکرابوو

١٨ ڕێبەندان ٢٧٢٢، ١٢:٢٢


هەنگاو: سێشەممە ١٨ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢

سۆما پوورمحەممەدی و سروە پوورمحەممەدی، خوشک و ئەندامانی چالاکی ئەنجوومەنی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی نۆژین کە پێشتر لەلایەن ناوەندەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەرکرابوون، هێشتا لە ناوەندی چاکسازی و بارهێنانی لە شاری سنە ڕاگیراون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوو خوشکی خەڵکی سنە بەناوەکانی سۆما پوورمحەممەد و سروە پوورمحەممەدی، چالاکانی مەدەنی، چارەنووسیان ناڕوونە و بەبێ ڕوونکردنەوەی تاوانەکەیان لە بەندیخانە ڕاگیراون.

بەوتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، لە ئێستادا، ئەم دوو خوشکە ڕۆژانە بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سنە دەگواسترێنەوە و شەوانەش دەگەڕێندرێنەوە بۆ ناوەندی چاکسازی و بارهێنان.

ڕۆژی یەکشەممە ٩ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢، سروە پوورمحەممەدی، بەرپرسی لقی سنەی ئەنجوومەنی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی نۆژین، دوای سەردانیکردنی دادگای ئەم شارە بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ کەیسی ئەندامانی دەستبەسەرکراوی ئەم ئەنجوومەنە، لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستەبسەرکرا.

سۆما پورمحەممەدی، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی نۆژین و خوشکی سروە، ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی بەفرانباری ٢٧٢٢، لە کاتێکدا بۆ بەدواداچوون بۆ دۆسیەی هاوسەرەکەی، ئیدریس مینبەری، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ئەم ئەنجوومەنە سەردانی دادگای کردبوو، لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەرکرا.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە