ڕفاندن و ناڕوونی چارەنووسی مێرمنداڵێکی خەڵکی بۆکان

ڕفاندن و ناڕوونی چارەنووسی مێرمنداڵێکی خەڵکی بۆکان

19:51 - 1 March 2023


هەنگاو؛ چوارشەممە ١٠ی ڕەشەممەی ٢٧٢٢

مێرمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵ بە ناوی ماردین دنەزان، خەڵکی بۆکان لەدوای ڕفاندنییەوە لەلایەن هێزەکانی حکوومەت بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و چارەنووسی ناڕوونە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بارودۆخی تەندروستی شوێنی ڕاگیرانی ماردین دنەزان، تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی بۆکان سەرەڕای تێپەڕبوونی یەک حەوتوو بەسەر ڕفێندرانی لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە بە ناڕوونی ماوەتەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند؛ هەتا ئێستا ئەم مێرمنداڵە هیچ چەشنە پەیوەندییەکی بە بنەماڵەکەیەوە نەگرتووە و هیچ چەشنە زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.

ماردین دنەزان ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ڕەشەممەی ٢٧٢٢ (٢٢ی فێبریوەری ٢٠٢٣)، لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە ڕفێندرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە.

هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندبوو کە لە ڕەوتی شۆڕشی ژینادا لانی کەم ١٨٦ منداڵی کورد لەلایەن هێزەکانی حکوومەتی ئێرانەوە ڕفێندراون.