ئاراس محەمەدپوور ئەو کۆڵبەرەی کە بریندار کرابوو، گیانی لە دەستدا

ئاراس محەممەدپوور تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی سەردەشت کە هەفتەی ڕابردوو لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرابوو، ڕۆژی ی

٦ خەرمانان ٢٧٢٢، ١١:٢٨


هەنگاو: یەکشەممە ٦ی خەرمانانی ٢٧٢٢

ئاراس محەممەدپوور تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی سەردەشت کە هەفتەی ڕابردوو لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرابوو، ڕۆژی یەکشەممە ٦ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (٢٨ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) لە نەخۆشخانەی کەوسەری شاری سنە بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لە دەست دا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاوم ئاراس محەممەد پوور تەمەن ٣٢ ساڵ، خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بووە و سک و گورچیلەی لە ئەنجامی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران پێکرابوو.

جێگای ئاماژەیە کە ئاراس محەممەد پوور ڕۆژی سێشەممەی هەفتەی ڕابردوو ١ی خەرمانان (٢٣ی ئاگۆست) لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری بانە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرابوو.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە