ئارام مورادیان هاووڵاتیی خەڵکی تەنگیسەر جارێکی دیکە دەستبەسەرکرا

هەنگاو: لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییان کورد هاووڵاتییەکی خەڵکی تەنگیسەر کە تازە لە دەستبەسەرگە ئازاد کرابوو، جارێکی دیکە دەستبەسەرکرا.

٢٣ خەزەڵوەر ٢٧٢١، ١٤:٥٣

 

هەنگاو: لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییان کورد هاووڵاتییەکی خەڵکی تەنگیسەر کە تازە لە دەستبەسەرگە ئازاد کرابوو، جارێکی دیکە دەستبەسەرکرا.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی خەزەڵوەری ٢٧٢١ (١٤ی نۆڤەمبەری ٢٠٢١) ئارام مورادیان تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی گوندی تەنگیسەر سەر بە شاری سنە دوای بانگ کران بۆ لقی دووی بەشی لێکۆڵینەوەی دادگای شۆرشی سنە دەستبەسەر کرا.

یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی مورادیان بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاند:” ئارام مورادیان دوای سەردان بۆ لقی دووی بەشی لێکۆڵینەوەی دادگای شۆرشی سنە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.”

ئارام مورادیان ڕۆژی چوارشەممە ٨ی بانەمەری ٢٧٢١ (١٨ی ئاوریلی ٢٠٢١) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنەوە لە ماڵەکەی خۆی دەستبەسەر و دوای ١٣٠ ڕۆژ دەستبەسەرکران بە دانانی بارمتەی ٢٥٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە