ئیدریس منبەری ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە و مانی لە خواردن گرتووە

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی فەرهەنگی شاری سنە و ئەندامی ئەنجومەنی نۆژین کە حەفتەی ڕابردوو دەستبەسەر کرابوو، بە هۆی ئازار و ئەزیەتی .

٥ جۆزەردان ٢٧١٩، ٠٩:٥٩

 

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی فەرهەنگی شاری سنە و ئەندامی ئەنجومەنی نۆژین کە حەفتەی ڕابردوو دەستبەسەر کرابوو، بە هۆی ئازار و ئەزیەتی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات و رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئیدریس منبەری چالاکی فەرهەنگی و ئەندامی ئەنجومەنی نۆژینی سنە، ڕۆژی هەینی و یەک ڕۆژ دوای دەستبەسەرکرانی بە ئازار و ئەزیەتی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات و تێکچوونی دۆی دەرووی بۆ نەخۆشخانەی تەوحیدی سنە گوازراوەتەوە و ئێستا لە نەخۆشخانە لەژێر چاوەدێری هێزە ئەمنییەکاندا ڕاگیراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاند، ئیدریس منبەری ڕۆژی پێنجشەممە مانی لە خواردن گرتووە و لە نەخۆشخانەیش مانگرتنەکەی کۆتایی پێ نەهێناوە و ڕایگەیاندووە تا روون کردنەوەی هۆکاری دەستبەسەرکرانیان، بەردەوام دەبێت لە مانگرتنەکەی.

هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە نەخۆشخانە لە ڕێگەی لیباس شەخسیەکانەوە چاوەدێری چڕی ئیدریس منبەری دەکەن و ئیزنیان نەداوە بنەماڵەی ئیدریس چاویان بە کوڕەکەیان بکەوێت و تەنیا لە پشت شووشەوە دەتوانن بیبینن.

لەلایەکی دیکەوە هیچ زانیاریەکە لەسەر چارەنوسی زەهرا محەممەدی و ڕێبوار منبەری کە هاوکات لەگەڵ ئیدریس منبەری دەستبەسەر کراون لەبەر دەست نیە و ئەمەش بووەتە هۆی دڵەڕاوکێی بنەماڵەکانیان.

هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات، ڕۆژی پێنجشەممە (٢ی جۆزەردان/٢٣ی مەی) بە بێ بەڵگەی یاسایی هەڵیان کوتایە سەر ماڵی  ئەو سێ چالاکی فەرهەنگییە و دەسبەسەریانیان کردووە.

ئەنجومەنی نۆژین یەکێک لە ئەنجومەنە فەرهەنگی و کۆمەڵایەتیەکانی پارێزگای سنەیە کە لە چەند شاری ئەو پارێزگایە وەکوو سنە، کامیاران، دێولان، سەقز و بانە لقی هەیە و چالاکی دەکات.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە