بارمتەی یەکێک لە دەستبەسەرکراوەکانی مانگی خەزەڵوەری کرماشان دەستی بەسەردا گیرا

هەنگاو: بارمتەی یەکێک لە دەستبەسەرکراوەکانی ناڕەزایەتییەکانی خەزەڵوەی کرماشان لە گەڵ ئەو بڕە پار

١٣ ڕەشەمە ٢٧٢٠، ١٢:٤٤

 

پشتیوانی لە هەنگاو

هەنگاو: بارمتەی یەکێک لە دەستبەسەرکراوەکانی ناڕەزایەتییەکانی خەزەڵوەی کرماشان لە گەڵ ئەو بڕە پارەیەی لە کاتی دەستبەسەرکردندا پێی بووە، دەستی بە سەردا گیرا.

بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە رێخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەشی جێبەجێکاری حوکمەکانی خانەی دادی کرماشان دەستی بە سەر بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی یەکێک لە دەستبەسەرکراوەکانی خەزەڵوەری کرماشان بە ناوی " سوحبەتوڵڵا ئومیدی" گرت کە حوکمی ١٠ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو و وڵاتی بەجێهێشتبوو.

سوحبەتوڵڵا ئومیدی لە پێوەندییەک لە گەڵ هەنگاو وێرای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە رایگەیاند:" لە کاتی دەستبەسەرکران لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە بڕی ٢٠٠٠ دۆلار و ١٣٠ هەزار دیناری عێراقی کە پێم بوو و هەروەها بڕی ١١ میلیۆن و ٦٠٠ هەزار دیناری عێراقی کە لە رێگای فرۆشتنی نان برنجی و نان خورماییەوە لە هەرێمی کوردستان پەیدام کردبوو، لە کاتی پشکنینی ماڵەکەم لە لایەن ئەم هێزانەوە دەستی بە سەردا گیراوە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە لە رەوتی ناڕەزایەتییەکانی خەزەڵوەری کرماشان دوو جار کەوتە بەر گوللە، جارێک بە چەکی راوکردن کە سەر و لاقی بریندار بوو و جارێکیش لە لایەن قەناس بە دەستەکانی سوپای پاسدارانەوە تەقەی لێکراو و باسکی بە سەختی بریندار بوو. ناوبراو پاش چارەسەری پزیشکی لە دەرمانخانەیەکی تایبەتی، کاتێ دەیهەویست بچێتە هەرێمی کوردستان، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی کرماشانەوە دەستبەسەر کرا و ماوەی ٣٧ رۆژ لە ژووری تاکەکەسیی ئەو ئیدارەیە راگیرا و دواتر بۆ بەندیخانەی دیزڵ ئاوا بەڕێ و لەویدا بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی و تا کاتی دادگایی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

سوحبەتوڵڵا ئومیدی لەم بارەوە وتی کە سەرەڕای ئەوەیکە بە خەستی بریندار بووە بەردەوام لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە ئەشکەنجە کراوە و بێ ئەوەی دانی بە تاوانێکدا نابێ لە دادگای یەکەمدا حوکمی هاوشێوەی سێدارە( اعدام صوری)ی بە سەردا سەپا.

لە ئاکامدا ناوبراو لە رێبەندانی هەمان ساڵدا لە لایەن لقی سێی دادگای شۆرشی کرماشانەوە بە سەرۆکایەتی دادوەر ئەسەدی، بو تۆمەتی "ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردستانیی دژبەری ئێران" حوکمی ٥ ساڵ بەندکران و بە تۆمەتی " کۆبوونەوە و پێکهاتنی نهێنی بۆ ئەنجامدانی کارێک( تبانی)" حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا و حوکمەکانی لە جۆزەردانی ساڵی پار لە دادگای پێداچوونەوە پەسند کرا.

شایانی باسە کە سوحبەتوڵا ئومیدی زستانی ٢٧١٩ بە ناچار زێدەکەی بە جێهیشت و ئێستا لە وڵاتێکی دراوسێی ئێران ژیان بە سەر دەبات. پاش هەلاتنی ناوبراو، هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێران سەفەر بۆ دەرەوەی وڵاتیان لە خێزان و منداڵە ٧ ساڵەکەی قەدەغە کردووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە