حوکمی ١٠ ساڵ بەندکرانی سوحبەتوڵڵا ئومیدی وەک خۆی پشتڕاست کرایەوە

هەنگاو: دانیشتنی دادگای پێداچوونەوەی سێ کەس لە دەستبەسەر کراوانی کرمانشان کە لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە حوکمی بەندکرانیان بە سەردا س

٢٥ جۆزەردان ٢٧٢٠، ١٧:١٧


هەنگاو: دانیشتنی دادگای پێداچوونەوەی سێ کەس لە دەستبەسەر کراوانی کرمانشان کە لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە حوکمی بەندکرانیان بە سەردا سەپابوو بەڕێوە چوو و حوکمی یەکێکیان وەک خۆی پشتڕاست کرایەوە و حوکمی دوو کەسی دیکەیان کەم کرایەوە.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢٤ی جۆزەردانی ٢٧٢٠ (١٢ی ژوئەنی ٢٠٢٠)، دانیشتنی دادگای چوار چالاکی کورد لە دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای کرماشان بەڕێوە چوو و حوکمی بەندکرانی سوحبەتوڵڵا ئومیدی وەک خۆی پشتڕاست کرایەوە.


بەپێی ئەو حوکمە، سوحبەتوڵڵا ئومیدی بە تۆمەتی ”ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران“ حوکمی ٥ ساڵ بەندکران و بە تۆمەتی ”کۆبوونەوەی نایاسایی“ حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە و کە بە پێی یاسای کۆکردنەوەی حوکمەکان یەکێکیان جێبەجێ دەکرێت.


هەروەها، خەلیل ئەسەدی بوژانی کە پێشتر حوکمی ٦ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، حوکمەکەی بۆ ٣ مانگ کەم کراوەتەوە و بە پێی ئەوەی کێ پیشتر چەند مانگ دەستبەسەر بووە، حوکمەکەی کۆتایی هاتووە و ئازاد کراوە.


حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی مێهدی ئەبدالی لە دانیشتنی دادگای پێداچوونەوە بۆ یەک مانگ بەندکران کەم کراوەتەوە و ئازاد کراوە.


ئەو سێ چالاکە کوردە ڕۆژی دووشەممە ٢١ی ڕێبەندانی ٢٧١٩(١٠ی فێوریەی ٢٠٢٠)، لەلایەن لقی سێهەمی دادگای شۆڕشی کرماشان حوکمی ١٧ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانیان بە سەردا سەپابوو.


مەحیەدین ئەسغەری یەکێکی دیکە لەو دەستبەسەر کراوانە بووە کە لەو تۆمەتانەی خاروەتە پاڵی بێ بەری کراوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە