بڕیاری دەستبەسەرکردنی چوار مامۆستای خەڵکی دیواندەرە درێژ کرایەوە

بڕیاری دەستبەسەرکردنی چوار مامۆستای دەستبەسەرکراوی خەڵکی دیواندەرە بە ناوەکانی ئومید شامحەممەدی، هیوا قوڕەیشی، پەرویز ئەحسەنی و کاوە م

١ پووشپەڕ ٢٧٢٢، ١٦:٠٢


هەنگاو: چوارشەممە ١ی پووشپەڕی ٢٧٢٢

بڕیاری دەستبەسەرکردنی چوار مامۆستای دەستبەسەرکراوی خەڵکی دیواندەرە بە ناوەکانی ئومید شامحەممەدی، هیوا قوڕەیشی، پەرویز ئەحسەنی و کاوە محەممەدزادە ڕۆژی چوارشەممە ١ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ لەلایەن لقی دووی بازپۆرسی دیواندەرە بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ درێژ کرایەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هەنگاو، ئەم چوار مامۆستایە لە ماوەی ٨ ڕۆژی ڕابردوودا تەنیا یەک پەیوەندی کورتی تەلەفۆنییان لەگەڵ ماڵەوە هەبووە و لە مافی هەبوونی پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش بوون.

ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی جۆزەردان پێنج کەس لە ئەندامانی ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان لقی دیواندەرە بە ناوەکانی ئومێد شامحەممەدی، عوسمان ڕەزایی، هیوا قوڕەیشی، پەرویز ئەحسەنی و کاوە محەممەدزادە بەبێ پیشاندانی بەڵگەی دادوەری لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کران.


عوسمان ڕەزایی ڕۆژی شەممە ٢٨ی جۆزەردانی بە دانانی بارمتەی ٢٥٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کراو و چوار مامۆستای دیکە هێشتا لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ڕاگیراون.


هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندبوو کە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم پێنج کەسە و وێڕای لێدان و بێ ڕێزی کردن پێیان ماڵەکانیانیان پشکنیوە و تەنانەت لە ژنی دوو کەس لەو مامۆستایانەیان داوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە