بەرپرسی نۆژین لە کامیاران دەستبەسەر کرا

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کامیاران لە شەودا هێرشیان کردووەتە سە رماڵی چالاکێکی مەدەنی و دەستبەسەریان کردووە.

٦ پووشپەڕ ٢٧١٩، ٢١:٣٦

 

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کامیاران لە شەودا هێرشیان کردووەتە سە رماڵی چالاکێکی مەدەنی و دەستبەسەریان کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی چوارشەممە (٥ی پووشپەڕی ٢٧١٩ / ٢٦ی ژوئەنی ٢٠١٩)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کامیاران هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ”سیروان ئیبراهیمی“ و دەستبەسەریان کردووە.

سەیوان ئیبراهیمی مامۆستای زمانی کوردی و بەرپرسی لقی کامیارانی ڕێکخراوی فەرهەنگی کۆمەڵایەتی نۆژین بووە.

سێ کەسی دیکە لە ئەندامانی نۆژین ڕۆژی پێنج شەممە (٢ی جۆزەردانی ٢٧١٩ / ٢٣ی مەی ٢٠١٩) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە دەستبەسەر کرابوون کە زارا محەمەدی سەرۆکی ئەو ڕێکخراوە هێشتا دەستبەسەرە.

ئەنجومەنی نۆژین یەکێک لە ئەنجومەنە فەرهەنگی و کۆمەڵایەتیەکانی پارێزگای سنەیە کە لە چەند شاری ئەو پارێزگایە وەکوو سنە، کامیاران، دێولان، سەقز و بانە لقی هەیە و چالاکی دەکات.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە