بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگای ئارمین ئێسپەرلووس لە دادگای شۆرش شاری سنە

هەنگاو: دانیشتنی دادگای یەکێک لە چالاکانی ژینگەپارێزی خەڵکی سنە لە دادگای شۆرشی ئەم شارە بەڕێوەچوو.

٢٤ سەرماوەز ٢٧٢١، ١٢:٣٦

 

هەنگاو: دانیشتنی دادگای یەکێک لە چالاکانی ژینگەپارێزی خەڵکی سنە لە دادگای شۆرشی ئەم شارە بەڕێوەچوو.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاوم دانیشتنی دادگای لە سەر دۆسیەی ئارمین ئێسپەرلووس چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی سنە، ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی سەرماوەزی ٢٧٢١ (١٢ی دێسامبری ٢٠٢١) لە لقی یەکی دادگای شۆرشی شاری سنە بە سەرۆکایەتی سادوەر سەعیدی بەڕێوەچوو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دادوەر سەعیدی، ئارمین ئێسپەرلووسی بە تۆمەتی “پڕپاگەندە دژی نیزام” و “هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران” دادگایی کردووە.

ئارمین ئێسپەرلووس  ڕۆژی چوارشەممە ٧ی ڕەزبەری ئەمساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنەوە دەستبەسەر و دوای ماوەیەک بە دانانی ١٥٠ میلیۆن تمەن بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

ئارمین ئێسپەرلووس لە ڕەوتی دەستبەسەر کردنی ئەندامانی حیزبی وەحدەتی میلی لقی کوردستان، ڕۆژی پێنج شەممە ٢ی ڕەشەممەی ٢٧١٨(٢١ی فێوریەی ٢٠١٩) دەستبەسەر و دوای دوو مانگ بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.

ئەم چالاکە کوردە  دواجار مانگی ڕەشەممەی ٢٧١٩ (فێوریەی ٢٠٢٠) لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شؤڕشی سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر سەعیدی بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئاسایشی وڵات لە ڕێگای ئەندامەتی لە پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) سزای سێ مانگ و یەک ڕۆژ بەندکرانی بە سەردا سەپا.

جێگای ئاماژەیە کە فەرانەک جەمشیدی هاوژینی ئارمین ئێسپەرلووس هەر بەم تۆمەتە سزای یەک ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا کە ماوەیەک پێش بە مەرج لە بەندیخانەی سنە ئازاد کرا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە