تاهیر بەزازی بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای ئورمیە گوازرایەوە

هەنگاو: یەکێک لە دەستبەسەر کراوانی چەند ڕۆژ پێشی پیرانشار کە دوای کوژرانی ئەندامێکی سپای پاسداران دەستبەس

٣١ خاکەلێوە ٢٧٢١، ١١:٠٧

 

هەنگاو: یەکێک لە دەستبەسەر کراوانی چەند ڕۆژ پێشی پیرانشار کە دوای کوژرانی ئەندامێکی سپای پاسداران دەستبەسەر کرابوون، بۆ ناوەندە ئەمنییەکانی ئورمیە گوازرایەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ (١٩ی ئاوریلی ٢٠٢١)، طاهیر بەزازی، هاووڵاتیی دەستبەسەر کراوی خەڵکی پیرانشار بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای ئورمیە گوازراوەتەوە.

ناوبراو ڕۆژی شەممە ٢٨ی خاکەلێوە (١٧ی ئاوریل) چەند کاتژمێر دوای دەستبەسەر کرانی دایکی و برا چووکەکەی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا دەستبەسەر کرابوو. گوڵاڵە مورادی ٤٧ ساڵ و مەتین بەزازی ١٤ ساڵ هەمان ڕۆژ دەستبەسەر کرابوون.

هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندبوو کە گوڵاڵە مورادی بۆ بەندی ژنانی بەندیخانەی ئورمیە گوازراەتەوە و چارەنووسی مەتینی ١٤ ساڵ نادیارە.

عوسمان حاجی حوسێنی شەوی هەینی ٢٧ی خاکەلیوە (١٦ی ئاوریل) لە جاددەی زیوەیە کوژراو پاش چەند کاتژمێر گرووپی هەڵۆکانی زاگرۆس بەرپرسیارێتی کوشتنی ئەو ئەندامەی سپای پاسدارانیان بە ئەستۆ گرت.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە