تێکهەڵچوونێک لە ماکۆ هاتە ئاراوە و سێ گریلا گیانیان لە دەست دا

هەنگاو: بەرەبەیانی ئەمڕۆ تێکهەڵچوونێکی چەکداری لە ناوچە سنوورییەکانی ماکۆ هاتووەتە ئاراوە و لە ئەنجامدا سێ گریلا گیانیان لە دەست داوە.

١٢ پووشپەڕ ٢٧١٩، ٢١:٣٦

 

هەنگاو: بەرەبەیانی ئەمڕۆ تێکهەڵچوونێکی چەکداری لە ناوچە سنوورییەکانی ماکۆ هاتووەتە ئاراوە و لە ئەنجامدا سێ گریلا گیانیان لە دەست داوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە (١٢ی پووشپەڕی ٢٧١٩ / ٣ی ژوئیەی ٢٠١٩)،  لە بەرزاییەکانی بوڕاڵان کە لە سنووری ماکۆ سەر بە پارێزگای ئورمیە هەڵکەوتووە، تێکهەڵچوونێکی چەکداری لە نێوان پارتی کرێکارانی کوردستانی و و هێزەکانی سپای پاسداران هاتووەتە ئاراوە.

لە ئاکامی ئەو تێکهەڵچوونە و بە پێی ئەو دیمەنانەی کە دەنگ و ڕەنگی پارێزگای ئورمیە بڵاوی کردووەتەوە، ٣ گریلا گیانیان لە دەست داوە و گریلایەکیش بە دیل گیراوە.

ناوەندی حەمزەی هێزە ویشکاییەکانی سپای پاسدارانیش ڕگەیەندراویکی بڵاو کردووەتەوە و باسی لە لەنێو بردنی گرووپێکی چەکدار کە ئاماژەی بە ناوی حیزبەکەی تێدا نەکراوە، کردووە. 

پارتی کرێکارانی کوردستان هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ کاردانەوەیەکی بە نیسبەت ئەو تێکهەڵچوونانە نەبووە.

ڕۆژی ڕابردووش تێکهەڵچوونێکی چەکداری لەنێوان سپای پاسداران و پارتی کرێکاران لە سنووری چالدێران هاتبووە ئاراوە کە کوژرانی ٣ پاسداری لێکەوتەوە.

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە