تەقینەوەی مین لە دێهلۆڕان دیسان قوربانی لێکەوتەوە

هەنگاو: دووهەمین هاووڵاتیی خەڵکی دێهلۆڕان سەر بە پارێزگای ئیلام لەماوەی ئەم حەوتوویەدا چووە سەر مین و بە سەختی بریندار بوو.

٨ پووشپەڕ ٢٧٢١، ١٠:٣٧

 

هەنگاو: دووهەمین هاووڵاتیی خەڵکی دێهلۆڕان  سەر بە پارێزگای ئیلام لەماوەی ئەم حەوتوویەدا چووە سەر مین و بە سەختی بریندار بوو.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٧ی پووشەپەڕی ٢٧٢١ (٢٨ی ژوئەنی ٢٠٢١)، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “بەدر” سەر بە ناوچەی دەشتی عەباسی دێهلۆڕان بە هۆی تەقینەوەی مینەوە لاقی بە سەختی بریندار بوو.

ئەو هاووڵاتییە کە هەتا ئیستا ناسنامەی نەزانراوە بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی دێهلۆڕان کراوە.

ڕۆژی شەممەش هەر لەو ناوچەیە هاووڵاتییەکی دیکە بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار ببوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە