تەقینەوەی مین لە مێهران بووە هۆی قوربانی بوونی شۆڤێری لۆدێریک

هەنگاو: بە هۆی تەقینەوەی مینێکی دژە مین لە سنووری شاری مێهران سەر بە پارێزگای ئیلام، شۆفێری لۆدێریک بریندار بوو.

٢٣ بەفرانبار ٢٧١٨، ١٤:٢٥

 

هەنگاو: بە هۆی تەقینەوەی مینێکی دژە مین لە سنووری شاری مێهران سەر بە پارێزگای ئیلام، شۆفێری لۆدێریک بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە (٢٣ی بەفرانباری ٢٧١٨ / ١٣ی ژانویەی ٢٠١٩)، لۆدێرێکی ئیدارەی ڕیگا و بانی شاری مێهران لەکاتی ئیش کردن و بە هۆی چوونە سەر مینێکی دژە تانک زیناێکی زۆری پێ گەیشتووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە شۆڤێری ئەو لۆدێرە بە ناوی ”مەحموودزادە“ لە ئەنجامی ئەو تەقینەوەیە بریندار بووە و بە مەبەستی جارەسەریی پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری ئیلام گوازراوەتەوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی هەنگاو، لەماوەی ساڵی ٢٠١٨ دا لانیکەم ٥٩ هاووڵاتی لە سنوورەکانی کوردستان بوونەتە قوربانی کە ١٥ حاڵەتی لە پارێزگای ئیلام تۆمار کراوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە