تەقینەوەی مین لە ئیلام لە یەک ڕۆژدا دوو قوربانی هەبوو

هەنگاو: بە هۆی تەقینەوەی مین لە ناوچە سنوورییەکانی ئیلام شوانێک بە سەختی بریندار بوو و ئەمڕۆ ئەمە دووهەمین حاڵەتی قوربانی بوونی هاوو.

٢٣ بەفرانبار ٢٧١٨، ٢١:١٩

 

هەنگاو: بە هۆی تەقینەوەی مین لە ناوچە سنوورییەکانی ئیلام شوانێک بە سەختی بریندار بوو و ئەمڕۆ ئەمە دووهەمین حاڵەتی قوربانی بوونی هاووڵاتین بە هۆی تەقینەوەی مین لەو پارێزگایە بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو و بە پشتبەستن بە کەناڵی دەنگ و ڕەنگی پارێزگای ئیلام، کاتژمێر ٦ی ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە (٢٣ی بەفرانباری ٢٧١٨ / ١٣ی ژانویەی ٢٠١٩)، بە هۆی تەقینەوەی مینێکی دژە نەفەر لە ناوچی چیلاتی شاری دێلۆڕان شوانێک بە سەختی بریندار بوو.

ئەو لاوا تەمەن ٣٤ ساڵە کە ناسنامەکی ڕانەگەیندراوە، هەر دوو دەست و دوو پا و دەمووچاوی بە سەختی بریندار بووە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی گوازراوەتەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری دێلۆڕان.

ئەمڕۆ لە شاری مێهران هەر سەر بە پارێزگای ئیلام، شۆفێڕی لۆدێرێک بە ناوی ”مەحموودزادە“ بە هۆی تەقیەوەی مینێکی دژە تانکەوە بە سەختی بریندار ببوو.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە