تەقینەوەی گوللە تۆپێک لە سەلاسی باوەجانی دوو قوربانی لێکەوتەوە

هەنگاو: بە هۆی تەقینەوەی گوللە تۆپێکی بە جێ ماوی شەری ئێران و عێراق، لاوێک گیانی لەدەست داو کەسیکی دیکە بە سەختی بریندار بووە.

٢٤ بەفرانبار ٢٧١٩، ١٢:٠٥

 

هەنگاو: بە هۆی تەقینەوەی گوللە تۆپێکی بە جێ ماوی شەری ئێران و عێراق، لاوێک گیانی لەدەست داو کەسیکی دیکە بە سەختی بریندار بووە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ٢٠ی بەفرانباری ٢٧١٩(١٠ی ژانویەی ٢٠٢٠)، بە هۆی تەقینەوەی گوللە تۆپێکی بە جێ ماوی شەری ٨ ساڵەی ئێران و عێراق لە شاری ئەزگلە سەر بە سەلاسی باوەجانی، لاوێکی تەمەن ٢٢ ساڵ بە ناوی “عەلی مەلەکی” گیانی لەدەست داوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لاوێکی دیکە بە ناوی “ئارمان مەلەکی” تەمەن ١٩ ساڵ، لاق و ئەژنۆی بە سەختی بریندار بووە و ئێستا لە ژێر چاوەدێری چڕی پزیشکیدایە.

ئەو سەرچاوە لە درێژەدا ڕایگەیاند کە.  ئەو دوو هاووڵاتیە دوای دۆزینەوی ئەو گوللە تۆپە دەستکارییان کردووە و هەر ئەوەش بووەتە هۆی تەقینەوی.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لەناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ساڵی ٢٠١٩ دا، لانیکەم ٢٧ هاووڵاتیی کورد بە هۆی تەقینەوەی مین بوونەتە قەوربانی.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە