جەبار دووستی ئەندامی ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان دەستبەسەر کرا

هەنگاو: یەکێکی دیکە لە مامۆستایانی ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی مەریوان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

١١ ڕێبەندان ٢٧٢١، ١٢:٢٣

 

هەنگاو: یەکێکی دیکە لە مامۆستایانی ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی مەریوان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕۆژی دووشەممە ١١ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ (٣١ی ژانویەی ٢٠٢٢)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان، مامۆستایەکی ئەو شارەیان بە ناوی جەبار دووستی کە ئەندامی ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستانە، دەستبەسەر کردووە.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان بە بێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی و دادوەری ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.

ڕۆژی ڕابردووش، شەعبان محەممەدی مامۆستای تەمەن ٤٧ ساڵی خەڵکی مەریوان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە