حدکا گیان لە دەست دانی ٦ ئەندامی خۆی ڕاگەیاند

هەنگاو: حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بە بڵاوکردنەوە ڕاگەیەندراوێک گیان لە دەستدانی ٦ پێشمەرگە و ئەندامی خۆی لە شەڕی کێلەشین ڕاگەیاند.

٢٢ گەلاوێژ ٢٧١٨، ١٣:٥٩

 

هەنگاو: حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بە بڵاوکردنەوە ڕاگەیەندراوێک گیان لە دەستدانی ٦ پێشمەرگە و ئەندامی خۆی لە شەڕی کێلەشین ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاگەیەندراوێک کە فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان سەر بە حدکا بڵاوی کردووەتەوە، لەئەنجامی تێکهەڵچوونی بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە (٢٠ی گەلاوێژی ٢٧١٨ / ١١ی ئاگۆستی ٢٠١٨) لە بەرزاییەکانی کێلەشینی شنۆ، ٤ پێشمەرگەی ئەو حیزبە و دوو ۆێشمەرگەی شار (رێکخستنی نهێنی) گیانیان لە دەست داوە و دوو پێشمەرگەی دیکەش بریندار بوون.

لە درێژەی ئەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە کە لە ئەنجامی تێکهەڵچوونەکەدا ١٢ ئەندامی سپا کوژراون و ٨ کەسی دیکەش بریندار بوون.

پێشتر هەنگاو لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندبوو کە ٨ پێشمەرگە گیانیان لە دەست داوە و ١٢ پاسداریش کوژراون.

میدیاکانی نزیک لە سپای پاسدارانیش بە بێ ئاماژە کردن بە ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی خۆیان ڕایانگەیاندبوو کە ١٠ پێشمەرگە گیانیان لە دەست داوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە