لە تێکهەڵچوونەکەی پاوەدا دوو پێشمەرگە گیانیان لەدەست داوە و سێ پاسدار کوژراون

هەنگاو: لە ئەنجامی تێکهەڵچوونێکی چەکداری کە ئەمڕۆ لە نزیک شاری پاوە هاتە ئاراوە دوو پێشمەرگە گیانیان لە دەست.

٢٠ ڕەزبەر ٢٧١٨، ١٥:٥٣

 

هەنگاو:  لە ئەنجامی تێکهەڵچوونێکی چەکداری کە ئەمڕۆ لە نزیک شاری پاوە هاتە ئاراوە دوو پێشمەرگە گیانیان لە دەست داوە و سێ پاسدار و هاووڵاتییەکی مەدەنیش کوژراون.

بەپێی هەواڵی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێ ٨ هەتا ١٠ی بەیانی ئەمڕۆ هەینی  (٢٠ی ڕەزبەری ٢٧١٨ / ١٢ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨)، لە ناوچەی ”بیمیر“ کە لەبەرزاییەکانی شاهۆ و لە نزیک شاری پاوە هەڵکەوتووە، تێکهەڵچوونێکی قورس چەکدارانە لەنێوان سپای پاسداران و لایەنێکی کوردستانی هاتووەتە ئاراوە و لە ئەنجدامدا لانیکەم سێ ئەندامی سپای پاسداران کوژراون.

سەرچاوەکانی هەنگاو باس لەوە دەکەن کە ئەو تێکهەڵچوونە لە نێوان پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و سپای پاسداران هاتووە ئاراوەوە و دوو پێشمەرگەش گیانیان لە دەست داوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) هەتا ئێستا هیچ کاردانەوەیەکی بە نیسبەت ئەو تێکهەڵچوونەوە نەبووە.

سپای پاسداران دوای ئەو تێکهەڵچوونە بۆ ماوەی ٣٠ دەقە باخەکانی زەلی لەو ناوجەیە تۆپباران کردووە و ئێستا شار بەتەواوەتی میلیتاریزە کراوە و هەموو هاتووچۆیەک چاوەدێری و کۆنترۆڵ دەکرێت.

لەلایەکی دیکەوە، هێزەکانی سپای پاسداران لاوێکی خەڵکی پاوەیان بە ناوی ”فەرشاد چچانی“ کە لە شوێنی شەڕەکە گەڕاوەتەوە داویانەتە بەر دەستڕێژی گوللە و کوشتوویانە.

سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە کە ئیدارەی ئیتلاعاتی پاوە برا گەورەکەی فەرشادی بانگهێشت کردووە و پێی ڕاگەیاندووە کە دەبێ لە ناو خەڵک بڵێن حیزبی دێموکرات کوڕەکەمانی کوشتووە.

 

زیاتر بخوێنەوە

تێکهەڵچوونی چەکداری لە پاوە هاتە ئاراوە و چەندین پاسدارن و هاووڵاتییەکی مەدەنی کوژران

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە