حوکمی سێدارەی زەینەب خودامورادی بۆ مانگێکی دیکە دواخرا

هەنگاو: جێبەجێ کرانی حوکمی سێدارەی ژنێکی خەڵکی قوروە کە بڕیار بوو ئەمڕۆ لە بەندیخانەی سنە حوکمەکەی جێبەجێ بکرێت، بۆ مانگی دیکە دواخرا.

٢٧ ڕەزبەر ٢٧٢٠، ١٧:٠٣

 

هەنگاو: جێبەجێ کرانی حوکمی سێدارەی ژنێکی خەڵکی قوروە کە بڕیار بوو ئەمڕۆ لە بەندیخانەی سنە حوکمەکەی جێبەجێ بکرێت، بۆ مانگی دیکە دواخرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بڕیار بوو کە ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٧ی ڕەزبەر (١٨ی ئۆکتۆبر) حوکمی سێدارەی ژنێکی خەڵکی قوروە بە ناوی زەینەب خودامورادی لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە جێبەجێ بکرێت، بەڵام دوای ڕەزامەندی بنەماڵەی کوژراوەکە، بۆ ماوەی مانگێک حوکمەکەی دواخراوە هەتا بنەماڵەی زەینەب بتوان بڕی ٧٠٠ میلیۆن تمەن دابین بکەن و هەر بۆیەش گەڕێندراوەتەوە بۆ بەندی ژنانی بەندیخانەی سنە.

یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی زەینەب خودامورادی ئەو هەواڵەی بۆ هەنگاو پشتڕاستکردووەتەوە.
زەینەب خودامورادی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی ڕەزبەری ٢٧٢٠ (١٥ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٠)، بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمی سێدارە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی بەندیخانەی شاری سنە کرابوو.
ناوبراو ڕۆژی دووشەممە ٩ی خەرمانانی ٢٧١٥ (٣١ی ئاگۆستی ٢٠١٥) بە تۆمەتی کوشتنی کۆرپە ١٢ ڕۆژەکەی خۆی بە ناوی ”محەمەد جواد“ و کچە تەمەن ٧ ساڵانەکەی هاوژینەکەی بە ناوی ”حەدیس“ دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتەوە حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە