حوکمی لێدانی ١٠٠ قامچی هونەرمەندیکی کورد جێبەجێ کرا

هەنگاو: حوکمی لێدانی قامچی هونەرمەندێکی کورد کە لە بەندیخانەی ئورمیە ڕاگیراوە، لە دادگایەکی ئورمیە جێبەجێ کرا.

٦ گەلاوێژ ٢٧١٩، ٢٠:٤٨

 

هەنگاو: حوکمی لێدانی قامچی هونەرمەندێکی کورد کە لە بەندیخانەی ئورمیە ڕاگیراوە، لە دادگایەکی ئورمیە جێبەجێ کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە (٦ی گەلاوێژی ٢٧١٩ / ٢٨ی ژوئیەی ٢٠١٩)، حوکمی لێدانی ١٠٠ قامچی پەیمان میرزازادە، هونەرمەندی لاوی خەڵکی ئورمیە لە یەکێک لە دادگاکانی ئەو شارە جێبەجێ کرا.

ناوبراو نێوەڕاستی مانگی ڕابردوو بە تۆمەتی خوێندنی سروودی شۆڕشگێڕانە و لەبەر کردنی جل و بەرگی خەباتکارانی کورد، حوکمی ٢ ساڵ بەندکران و لێدانی ١٠٠ قامچی بە سەردا سەپابوو.

پەیمان میرزازادە کوڕی نورەدین و دانیشتووی گوندی گەنگەچینی ئورمیە، پاییزی ٢٠١٧ دەستبەسەر و دواتر حوکمی شەش مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا و مانگی جۆزەردانی ساڵی ڕابردوو دوای تەواوبوونی حوکمەکەی لە بەندیخانە ئازاد کرابوو.

ناوبراو هەروەها ڕۆژی پێنجشەممە (٢ی ڕەشەممەی ٩٧ / ٢١ی فێوریەی ٢٠١٩) دەستبەسەر و دوای حەفتەیەک بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە