خۆکوشتنی سێ لاوی ١٨ ساڵە لە شارەکانی کرماشان، کامێران و سنە

هەنگاو: لە ڕۆژانی ڕابردوودا لانی کەم سێ لاوی ١٨ ساڵە لە شارەکانی کرماشان، کامێران و سنە بە هۆی نەبوونی و هەژاری و هەروەها کێشەی کۆمەڵای.

١٥ ڕێبەندان ٢٧٢١، ١٣:٠١

 

هەنگاو: لە ڕۆژانی ڕابردوودا لانی کەم سێ لاوی ١٨ ساڵە لە شارەکانی کرماشان، کامێران و سنە بە هۆی نەبوونی و هەژاری و هەروەها کێشەی کۆمەڵایەتییەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ١٥ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ (٤ی فێوریەی ٢٠٢٢)، لاوێکی تەمەن ١٨ ساڵی خەڵکی سنە بە ناوی هەژیر ئەحمەدی بە هۆی هەژاری و دەست کورتییەوە خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هاوکات، لاوێکی ١٨ ساڵەی دیکەی خەڵکی کامێران بە ناوی ماهان حاتەمی بە هۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە لەڕێگەی بەکارهێنانی گاز خۆی خەفە کردووە.

هەروەها، ڕۆژی پێنج شەممە ١٤ی ڕێبەندان، لاوێکی ١٨ ساڵەی خەڵکی کرماشان بە ناوی شایان کەرەمی تونکابی بە هۆی کێشەی ماڵی و هەژاری خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لە ماوەی ساڵی ٢٠٢١ی زایینی لانی کەم ٥٢ مێرمنداڵی ژێر ١٨ ساڵ لە شارە جیاجیاکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە تەمەنی ١١ کەسیان ژێر ١٤ ساڵ بوون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە