خەبات شەکیبا بە بارمتە ئازاد کرا

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی کرێکاری خەڵکی سنە دوای ٤٥ ڕۆژ بەندکران بە بارمتە ئازاد کرا.

٢٥ ڕەشەمە ٢٧٢١، ٢٠:٢٤

 

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی کرێکاری خەڵکی سنە دوای ٤٥ ڕۆژ بەندکران بە بارمتە ئازاد کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی ڕەشەممەی ٢٧٢١) ١٦ی مارسی ٢٠٢٢)، خەبات شەکیبا، چالاکانی کرێکاری خەڵکی سنە دوای ٤٥ ڕۆژ بەندکرانی بە دانانی بارمتەی ١٥٠ ملیۆن تمەنی و بەشێوەی کاتی هەتا کۆتایی پرۆسەی دادگایی کردنەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە ئازاد کرا.

هەنگاو زانیویەتی کە خەبات شەکیبا لە ماوەی ئەو ڕۆژانەی کە دەستبەسەر بووە لە مافی هەبوونی پارێزەر و هەروەها چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش بووە.

خەبات شەکیبا تەمەن ٣٣ ساڵ و چالاکی کرێکاری خەڵکی سنە ڕۆژی شەممە ٩ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ (٢٩ی ژانویەی ٢٠٢٢) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات و بەبێ پیشاندانی بەڵگەی دادوەری دەستبەسەر کرا.

هەنگاو پێشتر لە زاری کەسێکی نزیکی بنەماڵەی شەکیبا ڕایگەیاندبوو کە، کاتژمێری یەکی نیوەڕۆی ڕۆژی شەممە و لە حاڵێکدا کە خەبات شەکیبا بە مەبەستی بەشداری لە ڕێوڕەسمی ناشتنی تەرمی یەکێک لە ناسراوەکانی سەردانی گۆڕستانی «بەهەشتی محەممەدی» کردبوو، هەر لەو گۆڕستانە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە».

خەبات شەکیبا هاوینی ٢٧١٨ (٢٩١٨) لەلایەن لقی ١٠٣ی دادگای تاوانەکانی سنە بە تۆمەتی گردبوونەوەی نایاسایی لە ڕۆژی جیهانیی کرێکار و بەشداری لە ڕێوڕەسمی نەورۆز سزای ٣ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو کە سزاکەی بۆ پێ بژاردنی یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار تمەن پارە گۆڕابوو.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە