خەبات مفاخری سزای ٤ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا

هەنگاو: چالاکێکی ژینگەپارێزی خەڵکی سنە کە مانگی خەرمانانی ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراب

٨ جۆزەردان ٢٧٢١، ٠٩:٥٨

 

هەنگاو: چالاکێکی ژینگەپارێزی خەڵکی سنە کە مانگی خەرمانانی ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، سزای بەندکرانی بە سەردا سەپا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، خەبات مفاخری، چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی سنە لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر سەیدی سزای ٤ ساڵ بەندکرانی هەڵپسێردراوی بە سەردا سەپاوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار و نزیک لە بنەماڵەی مفاخری، ئەو سزایە بە تۆمەتی ئەندامەتی لە پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) بە سەر ناوبراودا سەپاوە.

خەبات مفاخری ڕۆژی پێنج شەممە ٦ی خەرمانانی ٢٧٢٠ (٢٧ی ئاگۆستی ٢٠٢٠) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەر کرابوو.

ئەم چالاکە ژینگەپارێزە دوای ٤ مانگ بەندکران ڕۆژی پێنج شممە ١٨ی بەفرانباری ٢٧٢٠ (٧ی ژانویەی ٢٠٢١) بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە