خەبات مفاخێری بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

هەنگاو: چالاکێکی ژینگەپارێزی خەڵکی سنە دوای زیاتر لە چوار مانگ دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

٢٠ بەفرانبار ٢٧٢٠، ٢١:٢٩

 

هەنگاو: چالاکێکی ژینگەپارێزی خەڵکی سنە دوای زیاتر لە چوار مانگ دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.


بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ١٨ی بەفرانباری ٢٧٢٠ (٧ی ژانویەی ٢٠٢١)، خەبات مفاخێری، چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی سنە، پاش ١١٣ ڕۆژ بەندکران بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی هەتا کاتی بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگا ئازاد کرا.


کاتژمێر ٢ی بەرەبەیانی ڕۆکی پێنجشەممە ٦ی خەرمانانی ٢٧٢٠ ٩٢٧ی ئاگۆستی ٢٠٢٠)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە هەلیان کواتەوەتە سەر ماڵی ”خەبات مفاخێری“ و دەستبەسەریان کرد.
 

هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندبوو کە، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لەکاتی دەستبەسەر کردن ناوبراویان داوەتە بەر لێدان و کوتان و ماڵەکەیان پشکنیوە و مۆبایلی خۆی و باقی ئەندامانی بنەماڵەکەی لەلایەن ئەو هێزانەوە دەستی بە سەردا گیراوە.
 

خەبات مفاخێری ژینگەپارێز و ئەندامی کۆمەڵەی سەوزی کوردستانە کە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران خراوەتە پاڵی.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە