خەبات مفاخری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرایەوە

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی ژینگەپارێزی دانیشتووی سنە کە ئەمساڵ حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو بۆ جارێکی لەلایە

٢٣ گەلاوێژ ٢٧٢١، ١٤:٠٤

 

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی ژینگەپارێزی دانیشتووی سنە کە ئەمساڵ حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو بۆ جارێکی لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە دەستبەسەر کرایەوە.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ١٩ی گەلاوێژی ٢٧٢١ (١٠ی ئاگۆستی ٢٠٢١)، خەبات مفاخری چالاکی ژینگەپارێزی و ئەندامی کۆمەڵەی کوردستانی سەوز لەلایەن ناوندە ئەمنییەتیەکانەوە دەستبەسەر کرا.

تا کاتی نوسینەوەی ئەم هەواڵە هۆکار یان هۆکارەکانی دەستبەسەر کرانی خەبات مفاخری و ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵی نادیره و هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لەبەردەست نیە.

شایانی باسە خەبات مفاخری ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی خەرمانانی ساڵی ٢٧٢٠ (٢٧ی ئاگۆستی ٢٠٢٠) لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنەوە دەستبەسەر و دوای چوار مانگ بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

ئەم چالاکە کوردە دواجار لە مانگی بانەمەری ئەمساڵ لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆرشی سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر سەعیدی بە تۆمەتی ئەندامەتی لە پارتی ژیانەوەی ئازادی کوردستان (پژاک) سزای ٤ ساڵ بەندکرانی هەڵپسێردراوی بەسەردا سەپێندرا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە