دوو مانگە چارەنووسی خەبات مفاخێری نادیارە

هەنگاو: چالاکێکی ژینگەپارێزی خەڵکی سنە دوای دوو مانگ لە دەستبەسەر کرانی، هێشتا چارەنووسی نادیارە.

٥ خەزەڵوەر ٢٧٢٠، ١٣:٤٩

 

هەنگاو: چالاکێکی ژینگەپارێزی خەڵکی سنە دوای دوو مانگ لە دەستبەسەر کرانی، هێشتا چارەنووسی نادیارە.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، پاش دوو مانگ لە دەستبەسەر کرانی خەبات مفاخێری، چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی سنە، هێشتا لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە ڕاگیراوە و هەوڵەکانی بنەماڵەکەی بۆ ئاگادار بوون لە دۆخی ناوبراو بێ ئاکام ماوەتەوە.


کاتژمێر ٢ی بەرەبەیانی ڕۆکی پێنجشەممە ٦ی خەرمانانی ٢٧٢٠ ٩٢٧ی ئاگۆستی ٢٠٢٠)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە هەلیان کواتەوەتە سەر ماڵی ”خەبات مفاخێری“ و دەستبەسەریان کرد.
 

هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندبوو کە، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لەکاتی دەستبەسەر کردن ناوبراویان داوەتە بەر لێدان و کوتان و ماڵەکەیان پشکنیوە و مۆبایلی خۆی و باقی ئەندامانی بنەماڵەکەی لەلایەن ئەو هێزانەوە دەستی بە سەردا گیراوە.
 

خەبات مفاخێری ژینگەپارێز و ئەندامی کۆمەڵەی سەوزی کوردستان بووە و بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە