دایە بەتوول ئەعزەمی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

هەنگاو: یەکێکی دیکە لە دەستبەسەرکراوانی نەورۆزی شاری سنە دوای ٢٤ کاتژمێر دەستبەسەرکران بە دانانی

٢ خاکەلێوە ٢٧٢٢، ٢٠:٠٥

 

هەنگاو: یەکێکی دیکە لە دەستبەسەرکراوانی نەورۆزی شاری سنە دوای ٢٤ کاتژمێر دەستبەسەرکران بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٢ی خاکەلێوە ٢٧٢٢ (٢٢ی مارسی ٢٠٢٢)، دایە بەتوول ئەعزەمی یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی نەورۆزی سنە دوای ٢٤ کاتژمێر دەستبەسەرکران بە دانانی بارمتەی ٥٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

هەنگاو زانیویەتی کە ناوەندە ئەمنییەکان دایە بەتوولەیان بە هۆی لەبەرکردنی جلی کوردی ڕازێنراو بە جامانە دەستبەسەر کردووە. ئاریانا سەلیمی تەمەن ١٤ ساڵان و کوڕەزای دایە بەتوول چەند کاتژمێر پێش ناوبراو دوای ئەوەی بە نووسراوە بەڵێننامەی لێ وەرگیرابوو، ئازاد کرا.

ئەم دوو هاووڵاتییە، ئێوارەی ڕۆژی ڕابردوو لەگەڵ زیاتر لە ٣٠ هاووڵاتی دیکە دوای بەشداری لە ڕێوڕەسمی نەورۆز لە پارکی منداڵانی شاری سنە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکان دەستبەسەر کراون کە تا ئێستا ناسنامەی ١٥ کەسیان بۆ هەنگاو ڕوون بووەتەوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە