دوو برای دەستبەسەر کراوی مەهابادی بۆ بەندیخانەی ئەو شارە گوازرانەوە

هەنگاو: دوو برای خەڵکی مەهاباد کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەت دەستبەسەر کرابوون، دوا زیاتر لە دوو مانگ بەندک

١٨ سەرماوەز ٢٧٢٠، ١٢:٢٦

 

هەنگاو: دوو برای خەڵکی مەهاباد کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەت دەستبەسەر کرابوون، دوا زیاتر لە دوو مانگ بەندکران بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازرانەوە.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هەر یەک لە سامان غەزاڵی و براکەی سالار غەزاڵی دوای زیاتر لە دوو مانگ دەستبەسەر کران لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی ئورمیە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی مەهاباد گوازراونەتەوە.


 سامان غەزاڵی خوێندکاری کارناسی باڵای کۆمەڵناسی زانکۆی بروجێرد و براکەی سالار غەزاڵی دەرچووی کارناسوی باڵای شیمی لە زانکۆی ڕازی کرماشان، ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی خەرمانانی ٢٧٢٠ (١٦ی سێپتامبری ٢٠٢٠) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد دەستبەسەر کران.

ئەو دوو برایە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە هاوکاری کردنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) تۆمەتبار کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە