دوو برای مهابادی سزای حەوت ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپا

هەنگاو: دوو برای خەڵکی مهاباد کە لە کۆتاییی خەرمانانی ئەمساڵدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوون، لە لایەن د

٢٧ بەفرانبار ٢٧٢٠، ١٦:٠٤

 

هەنگاو: دوو برای خەڵکی مهاباد کە لە کۆتاییی خەرمانانی ئەمساڵدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوون، لە لایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە سزای بەندکرانیان بەسەردا سەپا.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ڕۆژانی ڕابردوودا "سامان غەزڵی" و "سالار غەزاڵی"، دوو برای دەستبەسەرکراوی خەڵکی مهاباد لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی مهابادەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر جەواد غوڵامی دادگایی کران و هەرکامیان سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ و بەسەر یەکەوە سزای ٧ ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپا.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم بڕیارەی دادگا بە تۆمەتی "جووڵانەوە لە دژی ئاسایشی نەتەوەیی" لە ڕێگا ئەندامەتی لە پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) و "پڕۆپاگەندە لە دژی نیزام" دەرکراوە و ڕۆژی شەممە ٢٧ی بەفرانبار (١٦ی ژانویە) لە ڕێگای بەرپرسانی بەندیخانەی مەهابادوە بە شێوەی فەرمی پێیان ڕاگەیاندراوە.

ئەم دوو برایە لە کاتی بەڕێوە چوونی دادگاکەیاندا لە هەبوونی پارێزەری دەستنیشانکراوی خۆیان بێبەش کرابوون.

 سامان غەزاڵی خوێندکاری کارناسی باڵای کۆمەڵناسی زانکۆی بروجێرد و براکەی سالار غەزاڵی دەرچووی کارناسوی باڵای شیمی لە زانکۆی ڕازی کرماشان، ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی خەرمانانی ٢٧٢٠ (١٦ی سێپتامبری ٢٠٢٠) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد دەستبەسەر کران.

ئەو دوو برایە سەرەتای مانگی سەرماوەز لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی ئورمیەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی مەهاباد گوازرانەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە