دوو بەندکراوی خەڵکی شنۆ بە بارمتە ئازاد کرا

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ دوای مانگێک دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کران.

١٠ ڕەزبەر ٢٧٢١، ١٠:٣٦

 

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ دوای مانگێک دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کران.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٦ی خەرمانانی ٢٧٢١ (٢٨ی سێپتامبری ٢٠٢١)، شێرزاد مامەندی و حەیدەر عەلیزاده دوو هاووڵاتیی دەستبەسەر کراوی خەڵکی شنۆ دوای مانگێک دەستبەسەر کران بە شێوەی کاتی و بە بارمتە هەتا کۆتایی هاتنی قۆناغەکانی پێڕاگەیشتن بە دۆسیەکەیان لەلایەن دادگاوە ئازاد کران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم دوو هاووڵاتییە لە ماوەی دەستبەسەرکرانیاندا لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە و هەروەها دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش بوون و هێزە ئەمنییەکان ئەوانیان بە هاوکاری کردنی حیزبێکی کوردستانی دژبەری حکوومەت تۆمەتبار کردووە.

شێرزاد مامەندی خەڵکی نڕزیوە و حەیدەر عەلی زاده خەڵژی قزناوێ ڕۆژی یەکشەممە ٧ی خەرمانانی ٢٧٢١ (٢٩ی ئاگۆستی ٢٠٢١) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ دەستبەسەر بۆ دەستبەسەرگەیەکی ئەم ناوەندە ئەمنییە لە شاری ئورمیە گوازرانەوە.

هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندبوو کە ناوەندە ئەمنییەکان دوای دەستبەسەر کردنی ئەم دوو هاووڵاتییە ماڵەکانیشیانیان پشکنیوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە