دوو هاووڵاتی بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی شنۆ ئازاد کران

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی خەڵکی ئورمیە کە نزیکەی دوو مانگ پێش ئێستا لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون، بە دانانی بارم

٦ خەرمانان ٢٧٢١، ١١:٣٦

 

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی خەڵکی ئورمیە کە نزیکەی دوو مانگ پێش ئێستا لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون، بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی شنۆ ئازاد کران.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٦ی خەرمانانی ٢٧٢١ (٢٨ی ئاگۆستی ٢٠٢١)، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی "شێرزاد شەوقی قاسملوو" خەڵکی گوندی "مام ئیبراهیم" سەر بە ناوچەی ئورمیە و " ئەمین ئێرانی زاده" خەڵکی گوندی "قاسملوو" سەر بە ناوچەی ئورمیە دوای نزیکەی دوو مانگ بەندکران بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی هەتا کاتی بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگا ئازاد کران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم دوو هاووڵاتییە لە ماوەی دەستبەسەر کرانیاندا لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و هەروەها چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش کراون.

ئەو دوو هاووڵاتیە مانگی پووشپەڕی ئەمساڵ لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگەکانی ئورمیە گوازراونەوە و لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا بۆ بەندیخانەی شنۆ گوازرابوونەوە.

ئەمین ئێرانی زادە ڕۆژی دووشەممە ١٤ی پووشپەڕی ٢٧٢١ (٥ی جولای ٢٠٢١) و و شێرزاد شەوقی قاسملوو ڕۆژیە یەکشەممە ٢٠ی پووشپەر (١١ی جولای) لەلایەن ناوندە ئەمنییەکانەە دەستبەسەر کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە