دوو هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەی ئورمیە لە سێدارە دران

هەنگاو: حوکمی سێدارەی دوو هاووڵاتیی خەڵکی شارەکانی شنۆ و بۆکان کە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست ئەو حوکمەیان بە سەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی بۆکان جێبەجێ کرا.

٩ بانەمەڕ ٢٧٢٠، ٠٤:٥٤


هەنگاو: حوکمی سێدارەی دوو هاووڵاتیی خەڵکی شارەکانی شنۆ و بۆکان کە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست ئەو حوکمەیان بە سەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی ئورمیە جێبەجێ کرا.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٩ی بانەمەڕێ ٢٧٢٠ (٢٨ی ئاوریلی ٢٠٢٠)، حوکمی سێدارەی دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی ”زرار پەیغامی“ و ”یاسر ڕەسووڵی“ لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێ کرا.


یاسر ڕەسووڵی، تەمەن ٣٣ ساڵ و خەڵکی بۆکان، ٨ ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەرییی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپا.


ناوبراو لە کاتی دەستبەسەر کران هەر لە بەندیخانەی بۆکان ڕاگیراوە و پێنج ڕۆژ پێش بە مەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمەکەی بۆ بەندیخانەی ئورمیە گوازرایەوە.


هەروەها، زرار پەیغامی، تەمەن ٥٣ ساڵ و خەڵکی شنۆ سێ ساڵ پێش لە تیکهەڵچوونێکدا کە لە سەر ئاودێری زەوی هاتبووە ئاراوە، کەسێکی تەمەن ٣٠ ساڵ بە ناوی ”کاوە مەعرووفی“ (گەرمێنی) کوشتبوو.


زرار پەیغامی هەمان ساڵدا لە لایەن دادگی تاوانەکانی ١ی ئورمیە بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپاوە و لەو کاتەوە لە بەندی ٣_٤ی بەندیخانەی ئورمیە ڕاگیرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە