سێ هاووڵاتیی کورد لە ئیلام لەسێدارە دران

هەنگاو: سزای سێدارەی دوو هاووڵاتیی کورد کە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست ئەو سزایەیان بە سەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام جێبەجێ کرا.

٢٩ بەفرانبار ٢٧٢١، ٢٢:٤٦

 

هەنگاو: سزای سێدارەی سێ هاووڵاتیی کورد کە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست ئەو سزایەیان بە سەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام جێبەجێ کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی بەفرانباری ٢٧٢١ (١٩ی ژانویەی ٢٠٢٢)، سزای سێدارەی سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی حامید مەنووچێهری، محەمەد کەریم نژاد و سوبحان شۆهانی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، حامید مەنووچێهری خەڵکی شاری مێهران دوو ساڵ پیش و سوبحان شۆهانی  و محەمەد کەریم نژاد خەڵکی ئیلام ٤ و ٧ ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بە سەردا سەپابوو.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ساڵی ٢٠٢١ی زایینی لانیکەم سزای سێدارەی ٤٨ هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران جێبەجێ کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە