دوو چالاکی دیکەی مەدەنی حوکمی بەندکرانیان بە سەردا سەپا

هەنگاو: دوو چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی سنە و مەریوان لە لایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی حیزبێکی دژبەری حکوومەت حوکمی

١ خاکەلێوە ٢٧٢٠، ١٢:٢٦



هەنگاو: دوو چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی سنە و مەریوان لە لایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی حیزبێکی دژبەری حکوومەت حوکمی بەندکرانیان بە سەردا سەپێندرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی ڕەشەممەی ٢٧١٩ (١٦ی مارسی ٢٠٢٠)، لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی شاری سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر سەیدی دوو چالاکی ژینگەپارێزی هەر کام بە سێ مانگ و یەک ڕۆژ بەندکران مەحکووم کرد.

بە پێی ئەو حوکمە هە ریەک لە ئارمین ئەسپەرلووس خەڵکی سنە و ئیرەج ڕەحیم زادە خەڵکی مەریوان بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) حوکمی ٣ مانگ و یەک ڕۆژ بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە.

پێشتر هەنگاو ڕایگەیاندبوو کە ئارمان وەفایی، فەردین کەریمی و ئەفشین شەیخولئیسلامی هەر کامەیان حوکمی سێ مانگ و یەک ڕۆژ بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە.


ئیرەج ڕەحیم زادە و ئارمین ئەسپەرلووس مانگی ڕەشەممەی ٢٧١٨ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و پاش ماوەیەک بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە