دوو کەس لە دەستبەسەرکراوانی نەغەدە لەلایەن سپا دراونەتە بەر دەستڕێژی گوللە

هەنگاو: دوای بڵاو کردنەوەی هەواڵی دەستبەسەر کردنی پێنج هاووڵاتیی کورد لە نەغەدە هەنگاو زانیویەتی کە هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا تەقەیان لە دوو کە

١٣ خەرمانان ٢٧٢١، ٢٢:٤٩

 

هەنگاو: دوای بڵاو کردنەوەی هەواڵی دەستبەسەر کردنی پێنج هاووڵاتیی کورد لە نەغەدە هەنگاو زانیویەتی کە هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا تەقەیان لە دوو کەس لەو گیراوانە کردووە و باری تەندروستی یەکێکیان ناجێگیرە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە کاتی دەستبەسەر کردنی پێنج هاووڵاتیی کورد لە نەغەدە هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی “ئەسعەد ڕامین کردووە” و لە ئاکامدا ناوبراو بریندار بووە و هەروەها داوود ڕەحیمی تەمەن ٣٥ ساڵ و ژنبرای ئەسعەد چەندین گوللەی بەرکەوتووە و باری تەندروستیی ناجێگیرە.

هەنگاو توانیویەتی لە لەگەڵ نزیکانی بنەماڵەی داوود ڕەحیمی پەیوەندی بگرێت و ئەوانیش ئەم هەواڵەیان پشتڕاستکردووەتەوە. هەروەها شادی ڕەحیمی هاوژینی ئەسعەد ڕەحیمی ڕۆژی شەممە ١٣ی خەرمانان (٤ی سێپتامبر) لەلایەن ئیتلاعاتی سپای نەغەدە بانک کراوە و لێپرسینەوەی لەگەڵ کراوە.

یەکێک لە نزیکانی  بنەماڵەی ڕەحیمی لەمبارەوە بە هەنگاوی وت: “هێزە ئەمنییەکان بنەماڵەی ڕەحیمییان ئاگادار کردووەتەوە کە داوود لە بەشی ICU لە ژێر چاوەدێریی پزشکیدایە، بەڵام نەیانوتووە لەکوێ ڕاگیراوە یان لە کام نەخۆشخانە لە ژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.

سەرچاوەیەکی ئاگادارا لەمبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاندووە کە؛ ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی خەرمانانی ٢٧٢١ (١ی سێپتامبری ٢٠٢١)، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا کە ئۆتۆمبێلێکی جۆری سەمەند، دوو ئۆتۆمبێلی جۆری تویتا هایلۆکس و ئامبۆڵانسێکیان پێ بووە لە نزیک گوندی قارنێ تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی ئەسعەد ڕامین کە لە جۆری سایپا بووە، کردووە.

ئەو سەرچاوەیە کە بە هۆکاری ئەمنی نەیویست ناوی ئاشکرا بێت در درێژەدا وتی: داوود ڕەحیمی چەندین گوللەی بەر کەوتووە و ئەسعەد ڕامینیش لاقی بریندار بووە”.

جێگای ئاماژەیە هەمان ڕۆژ ڕامین ڕامین کوڕی ئەسعەد و سەردار ڕامین برازای ئەسعەد دەستبەسەر کراون کە چارەنووسیان نادیارە. هەروەها خالید ڕامین برای ئەسعەد هاوکات دەستبەسەر کراوە و هەمان ڕۆژ ئازاد کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە