دووهەمین هاووڵاتیی کورد لە خۆپێشاندانەکانی تاران گیانی بەخت کرد

هەنگاو: لە خۆپێشاندانەکانی ئیسلام شاری تاران هاووڵاتییەک بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان کوژراوە کە هەنگاو زانیویە ئەو هاووڵاتیە کورد و دانیشتووی تاران بووە.

٢٩ خەزەڵوەر ٢٧١٩، ١٠:٢٧

 

هەنگاو: لە خۆپێشاندانەکانی ئیسلام شاری تاران هاووڵاتییەک بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان کوژراوە کە هەنگاو زانیویە ئەو هاووڵاتیە کورد و دانیشتووی تاران بووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە خۆپێشاندانەکانی ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی خەزەڵوەری ٢٧١٩ (١٧ی نۆڤەمبری ٢٠١٩) لە ئیسلام شاری تاران، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە گەڕەکی ٢٠ مەتری شەقامی خومەینی ئەو شارە دەستڕێژیان لە خۆپێشاندەران کردووە و هاوڵلاتییەک گیانی بەخت کردووە.

هەنگاو لە ڕێگای سەرچاوەکانی خۆیەوە زانیویە کە ئەو هاووڵاتییە بە ناوی ”موحسن جەعفەرپەنا“ تەمەن ٣١ ساڵ کوردە و خەڵکی شاری بیجاڕ سەر بە پارێزگای سنە و دانیشتووی تاران بووە.

سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ئەو گیانبەختکردووە وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەو هەواڵە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە دوای چەند ڕؤژ هێشتا تەرمی موحسین ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.

موحسن جەعفەرپەناه تەمەن ٣١ ساڵ، خێزاندار و باوکی دوو منداڵی چووکە بووە.

ڕۆژی شەممەش ژنێکی  تەمەن ٥٠ ساڵی خەڵکی سەقز بە ناوی ”مینا شەیخی“ لە خۆپێشاندانەکانی تاران گیانی لە دەست دابوو.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە