دەستبەسەر کرانی دوو لاوی خەڵکی جوانڕۆ

هەنگاو: دوو لاوی خەڵکی جوانڕۆ کە ئامۆزای یەکترین لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران.

١٨ ڕێبەندان ٢٧٢١، ٢٠:٠٤

 

هەنگاو: دوو لاوی خەڵکی جوانڕۆ کە ئامۆزای یەکترین لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١٨ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ (٧ی فێوریەی ٢٠٢٢)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی جوانڕۆ لە یەکێک لە شەقامەکانی ئەو شارە مێرمنداڵێکی تەمەن ١٨ ساڵیان بە ناوی ڕامین قادری دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

ڕۆژی ڕابردووش، سەعید قادری تەمەن ٣٠ ساڵ و ئامۆزای ڕامین لە یەکێک لە شەقامەکانی جوانڕۆ دەستبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان بە بێ پیشاندانی بەرگەی دادوەری ئەم دوو هاووڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کرانی سەعید قادری و ڕامین قادری، ئەو تۆمەتانەی کە خراوەتە پاڵیان و چارەنووسیان لە بەر دەستدا نییە.

جێگای ئاماژەیە کە، سەعید قادری شەوی سێشەممە ٧ی ڕێبەندانی ساڵی ٢٧٢٠ (٢٦ی ژانویە ٢٠٢١) جارێکی دیکەش دەستبەسەر و پاش ماوەیەک بە بارمتە ئازاد کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە