دەستبەسەر کرانی سێ هاووڵاتیی خەڵکی دیواندەرە

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لانیکەم سێ هاووڵاتیی خەڵکی دیواندەرە لەلایەن ناوەندە ئەم

٦ پووشپەڕ ٢٧٢١، ١٠:١٧

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لانیکەم سێ هاووڵاتیی خەڵکی دیواندەرە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمیر ٦ی بەیانی ڕۆژی شەممە ٥ی پووشپەڕی ٢٧٢١ (٢٦ی ژوئەنی ٢٠٢١)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی دیواندەرە هاووڵاتییەکیان بە ناوی “ئەمجەد مورادی” تەمەن ٣٠ ساڵ دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات ئەو هاووڵاتییەیان لەکاتی گەڕانەوە لە شاری قوم دەستبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی پێنج شممە ٣ی پووشپەڕ (٢٤ی ژوئەن)، هاووڵاتییەکی تەمەن ٣٠ ساڵی خەڵکی گوندی “کێلە کەوە”ی دیواندەرە بە ناوی “زانیار مورادی” لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراوە.

سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە کە زانیار مورادی کرێکار بووە و کاتژمێر ٩ی بەیانی لە شوێنی کارەکەی گیراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

هەمان ڕۆژ، دلێر شامحەمەدی خەڵکی گوندی “دەرەئەسب” لەلایەن هیزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی دیواندەرە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هۆ یان هۆکارەکانی دەستبەسەر کرانی ئەم سێ هاووڵاتییە کوردە و هەروەها ئەو تۆمەتانەی کە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە خراونەتە پاڵیان ڕوون نەبووەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە