دەستبەسەر کرانی ٤٤ ژنی کورد لە ساڵی ٢٠١٨ دا + ناوەکان

هەنگاو: لەماوەی ساڵی ٢٠١٨ دا دەیان ژنی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

٦ بەفرانبار ٢٧١٨، ٢١:٣٧

 

هەنگاو: لەماوەی ساڵی ٢٠١٨ دا دەیان ژنی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ساڵی ٢٠١٨ زایینیدا  لانیکەم ٤٤ ژنی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون کە بەشێکیان هێشتا لە بەندیخانە ڕاگیراون.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لە کۆی ئەو ٤٤ ژنەی کە دەستبەسەر کراون ٢٣ کەسیان بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، ١٣ کەسیان بە تۆمەتی چالاکی مەدەنی، ٤ کەسیان بە تۆمەتی چالاکی مەزهەبی، دوو کەسیان بە تۆمەتی چالاکی کرێکار دەستبەسەر و دوو ژنێشیان لە کۆچەرییەکانی باشووری کوردستان بوون کە لەلایەن سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراون.

زیاترین ئەو ژنانەی کە دەستبەسەر کراون خڵکی پارێزگای سنە بوون کە لەماوەی ئەمساڵدا ١٥ ژن لەو پارێزگایە لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە دەستبەسەر کراون. هەروەها لە پارێزگای کرماشان ١١ ژن، ئورمیە ١١ ژن، ئیلام ٤ ژن و لوڕستان یەک ژن دەستبەسەر کراون. دوو ژنێش خەڵکی باشووری کوردستان بوون.

پێشتر هەنگاو لە ڕاپۆرتێکی دیکەدا ڕایگەیاندبوو کە لەماوەی ساڵی ٢٠١٨دا لانیکەم ١٣ منداڵی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

 

بۆ داگرتنی فایلی PDF و ناوی تەواوی دەستبەسەر کراوەکان سەردانی لینکی خوارەوە بکەن

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە