دەستبەسەرکرانی ١٥ منداڵی کورد لە ساڵی ٢٠١٨ دا + ناوەکان

هەنگاو: لە ماوەی ئەمساڵی زایینیدا لانیکەم ١٣ منداڵی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

٦ بەفرانبار ٢٧١٨، ٠٠:٠٧

 

هەنگاو: لە ماوەی ساڵی ڕابردووی  زایینیدا، لانیکەم ١٥ منداڵی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ساڵی ٢٠١٨ی زایینیدا، لانیکەم ١٥ منداڵی تەمەن ژێر ١٨ ساڵ لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون کە چارەنووسی هێندێکیان هێشتا نادیارە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ١٠ منداڵ بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، منداڵێک بە تۆمەتی چالاکی مەزهەبی و منداڵێکی کۆڵبەر و هەروەها سێ منداڵیش لە گەڵ دایکیان دەستبەسەر کراون کە تەمەنی دوو کەسیان تەنیا ٥ ساڵ بووە.

دوای بەدواداچوونەکانی هەنگاو دەرکەوتووە کە ١١ کەس لەو منداڵانە ئازاد بوون، بەڵام چارەنووسی شاهۆ پەرچەمی، ئارام نیلی و ئوسامە مەلەکی  و میلاد کاژی نادیارە.

هەروەها سێ کەس لەو دەستبەسەر کراوانە بە ناوەکانی ئاڵا فارۆقی، ئارتین و ئاکام خزری تەمەنیان کەمتر لە ١٠ ساڵ بووە.

شایان خالیدی، ئاسۆ مورادی، ئارەش محەمەدی و یوسێف ئەحمەدی بە دانانی بارمتە  لەبەندیخانە ئازاد کراون.

 

 

بۆ بینینی خشتەی لیستی ناوەکان، دەتوانن لە سەر لینکی خوارەوە کلیل بکەن و فایلی PDF ی خشتەکە وەر بگرن

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە