دەستبەسەر کراوانی سەقز بۆ سنە گوازراونەتەوە

هەنگاو: پێنج هاووڵاتیی دەستبەسەر کراوی خەڵکی سەقز بۆ دەستبەسەرگەی ئیتڵاعاتی سنە گوزراونتەوە و لەلایەن ئەو هێزانەوە ئەشکەنجە کراون.

٢٤ گەلاوێژ ٢٧٢٠، ١٣:٥٤


هەنگاو: پێنج هاووڵاتیی دەستبەسەر کراوی خەڵکی سەقز بۆ دەستبەسەرگەی ئیتڵاعاتی سنە گوزراونتەوە و لەلایەن ئەو هێزانەوە ئەشکەنجە کراون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، پێنج هاووڵاتیی دەستبەسەر کراوی خەڵکی سەقز بە ناوەکانی ”عەلی قادری“، ئارمیا ڕەنجبەری“، "هێمن کەریمی" و دوو برا بە ناوەکانی ”هیوا ئەمینی“ و ”وریا ئەمینی“ دوای دەستبەسەر کران بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە گوازراونەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، یەکێک لەو دەستبەسەر کراوانە لە پەیوەندییەکی تەلەفوونیدا لەگەڵ بنەماڵەکەی ڕایگەیاندووە کە لە لایەن ئەو هێزانەوە ئەشکەنجە کراون.

ئەو پێنج هاووڵاتییە کوردە ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی گەلاوێژی ٢٧٢٠ (٥ی ئاگۆستی ٢٠٢٠)، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز دەستبەسەر کرابوون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە