دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی فەردین مەولوودی خەڵکی سنە

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە ١٠ ڕۆژ پێش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.

١ خەزەڵوەر ٢٧٢١، ١٢:٠٣

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە ١٠ ڕۆژ پێش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ٢٣ی ڕەزبەری ٢٧٢١ (١٥ی ئۆکتۆبری ٢٠٢١)، هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە بە ناوی فەردین مەلوودی تەمەن ٣٥ ساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای ئەو شارە دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.

هەتا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە هۆکاری دەستبەسەرکران و هەروەها ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ناوبراو نادیارە.

ئەم هاووڵاتییە کوردە پێشتر و ڕۆژی پێنج شەممە ١٢ی خاکەلێوە (١ی ئاوریل) بە تۆمەتی بەشداری لە ڕێوڕەسمی نەورۆزی شاری سنە دەستبەسەر کرابوو.

فەردین مەولوودی لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا چەندین جار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و خاکەلیوەی ٢٧٢٠ (ئاوریللی ٢٠٢١) بە تۆمەتی ئەندامەتی لە کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کورستانی ئێران سزای ٣ مانگ و یەک ڕۆژ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە