دەستەبەر کرانی لانیکەم ٧ چالاکی مەدەنی لە مەریوان کە کاتی  گردبوونەوەی شەرمەزارکردنی کوشتنی ژنان

دەستەبەر کرانی لانیکەم ٧ چالاکی مەدەنی لە مەریوان کە کاتی گردبوونەوەی شەرمەزارکردنی کوشتنی ژنان

19:32 - 16 May 2019

 

هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران هێرشیان کردە سەر چالاکانی مەدەنی مەریوان کە بە مەبەستی  شەرمەزارکردنی کردنی کوشتنی ژنان کۆببونەوە و لانیکەم  ٧ کەسیان دەستبەسەر کرد.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەمڕۆ پێنجشەممە (٢٦ی بانەمەڕی ٢٧١٩/ ١٩٧ مەی ٢٠١٩) هێزەکانی حکومەتی ئێران هێرشیان کردووەتە سەر ئاوایی کۆڵان و لانیکەم ٧ کەسیان لەو چالاکانە مەدەنیانەیان دەستبەسەر کردووە.

هەواڵنێری هەنگاو لە مەریوان ناسنامەی ئەو حەوت هاوڵاتیەی بە شێوەی خوارەوە ڕاگەیاندووە:

١_ دیەمن فەتحی

٢_ سومەیە روزبێ

٣_ موژدە مەردووخی

٤_ هێمن کانی سانانی

٥_ حەمید قوبادی

٦_ محەممد دانش

٧-کەویار خیشکار

بەپێی بڕیاری پێشووقەرار بوو ئەمڕۆ چالاکانی مەدەنی مەریوان لە گۆڕستان ئاوایی کۆڵان لەسەر قەبری نەرمین وەتەنخا کە چەند ڕۆژ پێشتر لە مەریوان کوژرابوو ،کۆبوونەی نارەزایەتی بەڕێوەبەرن. بەڵام هێزە ئەمنیەکان سەرەڕایی رێگری کردن لەو کۆبوونەوە، حەوت چالاکی مەدەنیان دەستبەسەر کردووە.

یەکێک لە بەشداربووانی ئەو گردبوونەوەیە بە هەنگاوی ڕاگەیاند ئەو چالاکانە ناچار بوون کە ڕێوڕەسمەکە لە گۆڕستانی بەهەشتی مستەفای شاری مەریوان بەڕێوە بەرن.